بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، پاش ڕاگەیاندنی سەردانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ ئەبووزەبی، پۆستێکی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هۆشدارییەکی جددی بۆ ئیمارات بڵاو کردەوە و نووسی: هەروەک چۆن میوانداریکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا ئاسایشی ئێوەی بەدی نەهێناوە، دەرئەنجامی میوانداریکردنی "قەسابی غەززە" ئەرێنی نابێت .
ناوبراو زیادی کرد: وانەیەک لە شەڕی ئەم دواییە وەربگرن، واز لە دەستپێکردنی شەڕ بێنن و خۆتان بەدوور بگرن لە بانگەشەی بێ بنەما سەبارەت بە دوورگەکانی ئێران.
Your Comment